ئەمشەو لە خولی ئەڵمانیا لیڤەرکوزن و دۆرتمۆند یاری لوتکە ئەنجامدەدەن

PM:12:25:10/01/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولی ئەڵمانیا لیڤەرکوزن رووبەڕووی دۆرتمۆند دەبێتەوە و لە خولی ئیتاڵیاش لازیۆ یاری هەیە.

یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان هەیە و ئەمشەو لە دەستپێکی هەفتەی 16ی خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند و بایەر لیڤەرکوزن رووبەرووی یەکدەبنەوە.

یارییەکە لە یاریگای سیگنال ئیدۆنا پارک لە کاتژمێر 10 و 30 خولەکدا بەڕێوەدەچێت و دۆرتمۆندی خاوەن یاریگا دەیەوێت بە بردنەوەی ئەو یارییە چەند پلەیەک بچێتە پێشەوە.

لە بەرامبەردا لیڤەرکوزن کە ئێستا لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە ئامانجی ئەوەیە جیاوازیەکەی لەگەڵ بایرن میونشنی پێشەنگ بۆ یەک خاڵ کەمبکاتەوە.

هەر ئەمشەو بەڵام لە خولی ئیتاڵیا و لە کاتژمێر 10 و 45 خولەکدا، یانەی لازیۆ لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی کۆمۆ دەکات، لە خولی فەرەنساش مۆناکۆ رووبەڕووی نانت دەبێتەوە.

خ . ک