پیۆلی رەتیکردەوە ناوی تالیسکا بهێنێت

PM:12:01:10/01/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی رەتیکردەوە باس لە دۆخی تالیسکا بکات و دوپاتیشیکردەوە سەرنجی لەسەر یاریزانەکانی پێکهاتەکەیەتی.

پاش بردنەوەیان لە ئەخدوود، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەی نەسڕی سعودییە سەبارەت بە دوورخستنەوەی تالیسکا لە پێکهاتەکەی رایگەیاند، ئەو لە یارییەکەدا ئەرکی خۆی جێبەجێکردووە و یاریزانە ئامادەبووەکانی بانگهێشتکردووە و بردنەوەشیان بەدەستهێناوە.

هەر سەبارەت بەو بابەتە باسی لەوەشکرد، ناتوانێت لێدوانی زیاتر بدات چونکە لە بازاڕی گواستنەوەدان، وە لە ئێستادا ئەو گرنگی بەو یاریزانانە دەدات کە لە پێکهاتەکەیدا هەن.

پیۆلی جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، لە ئێستادا کار لەسەر راستکردنەوەی هەڵەکانی پێشوویان دەکەن و هیواخوازە لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزە تیپەکەی ئەنجامێکی باش لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا و خولی رۆشەن بەدەستبهێنێت.

سەبارەت بە یارییەکە و ئەنجامی یارییەکەی بەرامبەر ئەخدوویش وتی: کەمێک ئاڵانگاریمان کرد، بەڵام گرنگترین شت بەدەستهێنانی سێ خاڵ بوو و ئەنجامەکەش بۆ ئێمە ئەرێنی بوو.