پێنج ئامار لە دێربی میلانۆدا تۆمارکران

AM:10:09:07/01/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆنسێساو بووە خێراترین راهێنەر نازناو بۆ میلان بەدەستبهێنێت و چەند ئامارێکی تریش لە دێربیدا تۆمارکران.

شەوی رابردوو، یانەی ئەی سی میلان ریمۆنتادایەکی مێژوویی ئەنجامدا و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئینتەری بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیتاڵیا.

لەو یارییەدا چەندین ئامار تۆمارکران لەلایەن هەردوو یانەکەوە بە شێوەیەک کە سێرجیۆ کۆنسێساو بووە خێراترین راهێنەری لە مێژووی میلاندا بتوانێت نازناو بۆ ئەو یانەیە بەدەستبهێنێت و تەنها دوو یاریە راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی وەرگرتووە.

لە لایەکی ترەوە، میلان ژامرەی نازناوەکانی خۆی لە مێژووی جامی سوپەردا گەیاندە هەشت نازناو و ژمارەیەکی ئینتەری یەکسانکردەوە، بە جیاوازی یەک نازناویش لە دوای یۆڤانتۆسەوە کە خاوەنی زۆرترینە.

میلان لە ساڵی 2011ەوە نەیتوانیوە دوو دێربی بەدوای یەک بردنەوە بەسەر ئینتەر بەدەستبهێنێت بەڵام ئەمە دووەم دیڕبی بەدوای یەکە ئەو کارە ئەنجامدەدات دوای ئەوەی لە مانگی نۆشدا براوە بوو.

ئەمە دووەم جارە کە میلان بتوانێت لە مێژوویدا نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا لەسەر حسابی ئینتەر بەدەستبهێنیت و لە یاری کۆتاییدا بردنەوەی بەسەردا بەدەستبهێنێت، دوایین جار لە ساڵی 2011دا بووە.

دوایین ئاماریش لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینییە و ژمارەی گۆڵەکانی لە مێژووی جامی سوپەری ئیتاڵیا گەیاندە چوار گۆڵ و هاوشێوەی پاولۆ دیبالا بووەتە گۆڵکاری مێژووی ئەو پاڵەوانێتییە.

خ . ک