ئارتێتا: دەبێت هەلی گۆڵکردن بقۆزینەوە

AM:10:45:08/01/2025

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا جەختی لەسەر ئەوەکردەوە ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە بەڵام دەبێت هەلەکانی گۆڵ تۆمارکردن بقۆزنەوە.

پاش ئەوەی لە جامی کاراباو بەرامبەر نیوکاسڵ شکستیان هێنا، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، ئاستیان باش بووە بەڵام نەیانتوانیووە سوود لەو هەلانە وەربگرن کە بۆیان رەخساوە، بە پێچەوانەی ئەوانیشەوە نیوکاسڵ ئەو کاری کردووە.

باسی لەوەشکرد، دەبێت لە رووی دەرونیەوە باشتر بن و سوود لە هەلانە وەربگرن کە بۆیان دەرەخسێت، ناشیەوێ بڵێت چانس یاوەریان نەبووە و ئەو بابەتە بکات بە بیانوو.

سەبارەت بە جێهێشتنی یاریگا لەلایەن هاندەرانەوە پێش فیکەی کۆتایی یارییەکەیان وتی: ئەوە بڕیاری خۆیانە پشتگیری لە ئێمە بکەن یاخود بڕۆن، چەندینجار ئەوەم وتووە بوونی هاندەران لە یاریگادا کاریگەری هەیە و وزە بۆ ئێمە دەگوازێتەوە.

ئارتێتا ستایشی ئیساکی هێرشبەری نیوکاسڵی کرد و ئاماژەی بەوەدا یاریزانەکە کوالێتییەکی باشی هەیە و قۆستنەوەی هەلەکانیش لە یاریگادا سەلمێنەری ئەوەن کە هێرشبەرێکی باشە.