AM:11:14:06/01/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان ئامادەیە بۆ ماوەی شەش مانگ گرێبەست لەگەڵ
ئۆلمۆ واژۆ بکات و موچەکەشی پێبدات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ئۆلمۆ دەستیکردووە
بە هەستکردن بە نیگەرانی لە دۆخی خۆی، هەرچەندە تەنها ویستویەتی لە بەرشەلۆنە یاری
بکات، بەڵام دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای ڕێگایەکدا تاکو داهاتووی نەکەوێتە
مەترسیەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، میلان پێشنیاری کردووە
ئەگەر بەرشەلۆنە نەتوانێت ناوی ئۆلمۆ تۆماربکات، ئەوا بۆ ماوەی شەش مانگ دەیگوازێتەوە
و موچەکەشی دەدات و دواتر رێگای پێدەدەن بگەڕێتەوە یانە کەتەلۆنیەکە.
سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بلاوگرانا
نەتوانێت ناوی تۆماربکات ئەوا ئۆلمۆ بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هەیە و
دەبێت بەرشەلۆنە هەموو مافەکانی بدات بەڵام یاریزانەکە ئەو کارە ناکات.
باسی لەوەشکردووە، نوێنەرانی بەرشەلۆنە و ئۆلمۆ
باسیان لەو بابەتە کردووە، چارەسەریش هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە دەبێت، بەڵام بە
واژۆکردنی گرێبەستێکی تایبەت کە گەرەنتی گەڕانەوەی یاریزانەکە بکات لە وەرزی
داهاتووەوە.
بیلال کاکە