PM:07:33:04/01/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
راشفۆرد بە
سەردانیکردنی یانەی شەوانە یاسای ئەمرۆیمی پێشێلکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی
دروستبوونی ناکۆکی لە نێوانیان.
ماڵپەڕی زە ئەتلەتیک بڵاویکردەوە، ڕوبن ئەمۆریمی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد
بڕیاریدا ڕاشفۆرد لە یاریگاکان دووربخاتەوە، دوای ئەوەی پێش یارییەکەی یونایتد بەرامبەر
ئیڤەرتۆن لە یەکی کانوونی یەکەم ساڵی رابردوو یاسایەکی پێشێلکردووە کە ڕاهێنەرەکەی
دایناوە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمۆریم زانیویەتی کە ڕاشفۆرد شەوی هەینی 29ـی
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە مانچستەر چووەتە دەرەوە، تەنها دوو ڕۆژ پێش یارییەکە.
دوپاتیشیکردەوە، ئەمۆریم بەوە ناسراوە کە توند و تیژە بەرامبەر بە هەڵسوکەوتی
یاریزانەکان لە دەرەوەی یاریگا، پێش یارییەکان سەردانیکردنی یانە شەوانەکان لە
یاریزانەکان قەدەغە دەکات.
باسی لەوەش کردووە، کاتێک ئەمۆریم زانیویەتی راشفۆرد لە یانەی شەوانە بووە
تەنیا دوو رۆژ پێش یارییەکە، راستەوخۆ توندوتیژی و دەمەقاڵێ لە نێوانیان دروستبووە،
ههر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لە چەند یارییەکی رابردوو دوریبخاتەوە..
بەڵام سەرەڕای راپۆرتەکەی
ئەتلەتیک، کەسانی نزیکی هێرشبەرە ئینگلیزیەکە بە رۆژنامەی دەیلی مەیلیان
راگەیاندووە، بەتوندی ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە سەبارەت بە چوونە دەرەوەی
راشفۆرد پێش یارییەکەی ئیڤەرتۆن، جەختیشیان کردەوە کە یاریزانەکە لە هیچ شوێنێکی نەشیاودا
نەبووە.
بیلال کاکە