PM:06:45:04/01/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەیمار دەیەوێت ناوی لە لیستی یاریزانانی هیلال تۆماربکرێت بەڵام دەبێت
ناوی یاریزانێکی دیکە لاببرێت ئەوەش کێشەی بۆ یانەکە دروستکردووە.
سەرەڕای ئەو توانا گەورەیەی کە نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی هەیەتی،
بەڵام کێشەی و سەرئێشەی بۆ خۆرخی جیسوسی ڕاهێنەری یانەی هیلال دروستکردووە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، نەیمار فشارێکی زۆر دەکات
بۆ ئەوەی لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا بچێتە ناو لیستی یاریزانانی یانەکەوە، ئەمەش
پێویستی بە دەرکردنی یاریزانێکی بیانی دەبێت.
دوپاتیشیانکردووەتەوە، ئەمە بۆ هیلال قورسە، چونکە ئەو یاریزانەی دیاریدەکرێت
رەنگە گرەنتی بەشداریکردنی لە یارییەکانی دیکی داهاتووی تیپەکە نەبێت، ئەوەش بە
مەترسیەکی گەورە بۆ سەر یانەکە دادەندرێت.
نەیمار لە چەدن رۆژی رابردوو بەردەوامە لە مەشەق و راهێنانی بە کۆمەڵ،
پێشبینیش دەکرێت بەرامبەر ئیتیحاد لە جامی شای سعودیە بەشداری بکات، کە بڕیارە
یارییەکە سێشەممە ئەنجام دەدرێت.
بیلال کاکە