راهێنەری لیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتد باسی یارییەکەیان دەکەن

PM:03:15:04/01/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سڵۆت رایگەیاند کوالێتی یاریزانەکانی مانچستەر یونایتد زۆرباشە و ئەمرۆمیش وتی تەنیا سەرنجم لەسەر ئامادەکردنی تیپەکەمە.

ئارنی سڵۆتی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ پیش ڕووبەرووبونەوەی مانچستەر یونایتد لە لێدوانێکیدا وتی محەمەد سەڵاح یاریزانێکی گەورەی تۆپی پێیە و ئامارەکانی ئەوەمان بۆ دەردەخات.

سەبارەت بە ئاستی ئارنۆڵد سڵۆت وتی ئاستی گەشەی کردووە و لە ئێستادا لایەنی بەرگریشی زۆرباشبووە.

لەدرێژەی قسەکانیدا راهێنەرە هۆڵەندییەکە ئەوەی راگەیاند گرنگی بەوەنادەن مانچستەر یونایتد ئێستا لە پلەی چەندەمە، بەڵکوو سەیری کوالێتی یاریزانەکانیان دەکەین چەندە باشە.

سڵۆت وتیشی ڤاندایک یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی تۆپی پێ و زیرەک و خێرایە لە مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشبەراندا.

راهێنەرەکە وتیشی ئەمۆریم یەکێکە لە راهێنەرە باشەکان و کارەکانی لەگەڵ سپۆرتینگ بەڵگەیە لەسەر تواناکانی.

لەلایەکیترەوە رۆبن ئەمۆریم راهێنەری مانچستەر یونایتد سەبارەت بە یارییەکان بەرامبەر لیڤەرپوڵ وتی گرنگی بەوەنادات ئەنجامەکانی یانەکە لە یاریگای ئەنفێڵد چۆنە، ئەوەی گرنگە ئامادەکردنی تیپەکەیەتی بۆ ئەم یارییە.

ئەمۆریم وتیشی راشفۆرد نەخۆشە و نەیتوانیوە راهێنان ئەنجام بدات هەربۆیە بەشداری یاری لیڤەرپوڵ ناکات.

لەدرێژەی قسەکانیدا راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان ئەوەی ئاشکراکرد یانەکەی پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی ئاستی باشترببێت.

لە کۆتاییدا راهێنەرە پورتوگالییەکە وتی قسەم لەگەڵ ماگوایەر کردووە و باسی ئاستی یانەکەمان کردووە و ئەوەم پێ راگەیاندووە دەبێت وەک سەرکردەیەک لە یاریگادا مامەڵە بکات.