لیڤەرپوڵ بەرگریکارێک دەگوازێتەوە

PM:02:45:30/12/2024

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ دەیەوێت دەیڤز لە یانەی بایرن میونش بگوازێتەوە و سوود لە ماوەی تەواو بوونی گرێبەستەکەی وەربگرێت.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپووڵ بەهۆی ئەنجامە باشەکانی راهێنەری هۆڵەندی سڵۆت بەدەستی هێناوە بڕیاریانداوە بە هێنانی چەند یاریزانێک پاداشتی بدەنەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی یانەکە لە هاوینی داهاتوودا گواستنەوەی بەرگریکاری بایرن میونشن، ئەلفۆنسۆ دەیڤزە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەم ئامانجەی لیڤەرپوڵ هەروا ئاسان بەدەست نایەت چونکە یاریزانەکە لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە گرنگی پێدەدڕیت، لەلایەکترەوە بایرن دەیەوێت گرێبەستیەکەی نوێ بکاتەوە.

زەسەن ئاماژەی بەوەکرد ئاستە بەزەکەی ئەلفۆنسۆ و تەواو بوونی ماوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوودا وای لە بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە کردووە هەوڵێ گواستنەوەی بدەن، لەهەمان کاتدا وای دەبینن شێوازی یاریکردنی بەتەواوی گونجاوە لەگەڵ لیڤەرپوڵدا.