PM:06:17:28/12/2024
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر یونایتد
دەیەوێت سوود لە بارودۆخی دارای بەرشەلۆنە وەربگرێت ئینیگۆ مارتینێز بگوازێتەوە.
رۆژنامەی زەسەن
بڵاویکردووەتەوە یەکێک لە ئامانجەکانی مانچستەر یونایتد لەسەرداوای رۆبن ئامۆریمی
راهێنەر گواستنەوەی بەرگریکاری بلەوگرانا ئینیگۆ مارتینێزە.
سەرچاوەکە باسی
لەوەکردووە هۆکاری سەرەکی سەرسامبوونی ئامۆریم بە مارتینێز ئاستە بەرزەکەیەتی لەم
وەرزەدا پێشکەشی دەکات و لە هەمان کاتدا ئەو یاریزانە توانایەکی باشی هەیە لە
یاریکردن بە قاچەکانی، ئەم تایبەت مەندییەش لەگەڵ شێوازی راهێنەرە نوێیەکی شەیتانە
سوورەکان بەتەواوی گونجاوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە
ئەستەمە بەرشەلۆنە بیر لەوەبکاتەوە دەستبەرداری بەرگریکارەکەی ببێت و دەیەوێت
بەزووترین کات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە هاوینی داهاتوو کۆتایی پێدێت.
لەلایەکترەوە سەرچاوەکە
ئەوەی بڵاوکردووەتەوە بارسا خواستی هێشتنەوەی ئینگۆی هەیە بەڵام بارودۆخی دارای
یانەکە ئەگەر زۆرە بەرپرسانی بەرشەلۆنە والێبکات بیر لەوە بکەنەوە دەستبەرداری
ببن.
بەرگریکارە ئیسپانییەکە
لەگەڵ بلەوگرانا بەشداری 49 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و دوو
ئەسیست تۆماربکات.