میسی دەیەوێت لە 2025دا پێنج نازناو بەدەستبهێبنێت

PM:04:00:28/12/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی ئامادەکاری دەکات تا لە 2025دا پێنج نازناو لەگەڵ یانەکەی بەدەستبهێبنێت و کە گرنگترینیان جامی جیهانی یانەکانە.

رۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە، لیۆنیل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی دەیەوێت لە ساڵی 2025دا چەند نازناوێکی نوێ بۆ خەزێنەی نازناوەکانی زیاد بکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، میسی لە ساڵی نوێدا ئەگەری بردنەوەی هیچ نازناوێکی نییە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین چونکە تەنها پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئەنجامدەدات.

بەڵام هەلی ئەوەی لەبەردەمدایە لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی پێنج نازناو بەدەستبهێنێت کە بریتین لە جامی جیهانی یانەکان و خولی ئەمریکا و جامی کۆنکاکاف و قەڵغانی هاندەران و جامی خولەکان.

رونیکردووەتەوە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بەپەرۆشیەوە خۆی ئامادەدەکات بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان و دەیەوێت یەکەم نازناوی ئەو پاڵەوانێتییە بە شێوازە نوێیەکەی بەدەستبهێنێت.

ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە 2023ەوە پەیوەندی بە ئینتەر میامیەوە کردووە و تا ئێستا نازناوەکانی جامی خولەکان و قەڵغانی هاندەرانی لەگەڵدا بەدەستهێناوە، گرێبەستەکەی لە کۆتا رۆژی مانگی 12ی 2025 کۆتاییدێت و تا ئێستاش لە 39 یاریدا 34 گۆڵی بۆ تۆمارکردووە و 18 ئەسیستی هەیە.

خ . ک