بەرپرسانی لیڤەرپوڵ وازیان لە چوامینی نەهێناوە

PM:02:44:28/12/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی لیڤەرپوڵ وازیان لە چوامینی نەهێناوە و دەیانەوێت مانگی داهاتوو بیگوازنەوە.

پێگەی فیچاجێس بڵاویکردەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی تا ئەم ساتە بێهیوا نەبووە لە گواستنەوەی ئۆرلیان چوامینی فەرەنسی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.

پێکەگە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی لیڤەرپوڵ دەیانەوێت لە میرکاتۆی زستانەی مانگی داهاتوودا بەهەر نرخێک بێت گرێبەست لەگەڵ چوامینی ئیمزابکەن و پەلکێشکی یانەکەیانی بکەن.

رونیکردووەتەوە، یانە ئینگلیزیەکە بڕیاریداوە لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی 2025 دەرگا بەڕوی هاتنی ئەو یاریزانە بکاتەوە و ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکات بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان.

دەشڵێت، ئامانجی یانە ئینگلیزیەکە ئەوەیە بە گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسیەکە پێکهاتەکەی بەهێز بکات تا بتوانێت لەسەر کێبڕکێ کردنی سەرجەم نازناوەکانی ئەم وەرزە بەردەوام بێت.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە و سەرسامە بە ئاستی و دڵنیایە لەوەی سودێکی زۆری بۆیان دەبێت.

خ . ک