PM:08:05:18/12/2024
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی رۆما بە
نیازن گرێبەست لەگەڵ عومەر مەرموش ئیمزابکەن ئەگەر دیبالا لە یانەکەیان رۆیشت.
لە ماوەی رابردوودا
رۆژنامەکان باسیان لەوە دەکرد کە ئەگەری زۆرە پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی لە کۆتایی
ئەم وەرزەدا ریزەکانی یانەی رۆما جێبهێڵێت و چەند یانەیەکی ئەوروپا و سعودیەش
چاودێری دەکەن.
تۆڕی توتۆ مێرکاتۆ
ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەی رۆما لە ئێستاوە کارەکانیان دەستپێکردووە
بەمەبەستی ئەوەی گرێبەست لەگەڵ عومر مەرموشی میسڕی و یاریزانی یانەی ئینتراخت
فرانکفۆرتی ئەڵمانی ئیمزابکەن.
تۆڕەکە ئاماژەی
بەوەداوە، ئامانجی یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا ئەوەیە عومەر مەرموش بکاتە هێرشبەری
یانەکەی لە ئەگەری ئەوەی کە پاولۆ دیبالا بڕیاری رۆیشتنیدا.
رونیشیکردووەتەوە،
گواستنەوەی ئەستێرە میسڕیەکە ئاسان نییە چونکە بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی
گەورەی ئەوروپا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا لە خولی ئەڵمانیا پێشکەشی
کردووە لەگەڵ یانەکەیدا.
دەشڵێت، کارگێڕی
رۆما بەڵێنیان بە کلاودیۆ رانێری راهێنەری یانەکەیان داوە هەموو شتێک بکەن لە
پێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان و ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی مەرموش
ئەوا هەوڵی پەلکێش کردنی راسپادۆری دەدەن.
خ . ک