میسی ساڵیادی بردنەوەی نازناوی مۆندیالی کردەوە

PM:06:05:18/12/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی دوپاتیکردەوە دیسەمبەر جوانترین مانگە لە ژیانیدا و ساڵیادی بردنەوەی مۆندیالیشی کردەوە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە 18ی مانگی 12ی ساڵی 2022 توانی ببێتە پاڵەوانی مۆندیال و نازناوەکە بەدەستبهێنێت کە سێیەم جاری بوو لە مێژوویدا.

بردنەوەی ئەو نازناوە بەردەوام لە بیری هاندەرانی تانگۆدا ماوەتەوە و ساڵانەش لەو رۆژەدا یادی دەکەنەوە بە دانانی وێنە یان ڤیدیۆی بەرزکردنەوەی نازناوەکە و هەمووانیش میسی بە پاڵەوان دەبینن.

لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام یادی بەدەستهێنانی ئەو نازناوەی کردووەتەوە بە دانانی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ جامی مۆندیال.

میسی نوسیویەتی، بە دڵنیاییەوە مانگی دیسەمبەر و کریسمسی خۆشدەوێت چونکە دوو ساڵ لەمەوپێش و لەو مانگەدا خەونە گەورەکەم هاتە دی کە بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیال بوو.

دەشڵێت دەکرا ئەو رۆژەش تاڵ بێت بۆمان و شکستبهێنین بەڵام لە کۆتاییدا بە خەونەکە گەیشتین و هەموو ساڵێکیش لەو کاتەدا یادی دەکاتەوە، ئێستاش پیرۆزبایی لە هەموو ئەرجەنتین دەکات.

خ . ک