PM:03:26:18/12/2024
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ و یۆڤانتۆس نزیکن لە رێکەوتن و ئاڵوگۆڕ
لە نێوان ڤلاهۆڤیچ و خیسۆس دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێسی
ئیسپانی، ئارسناڵ دەیەوێت دوسان ڤلاهۆڤیچ لە یۆڤانتۆسەوە بگوازێتەوە بەڵام لەو
هەوڵەیاندا بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە سڕبیەکە نایەوێ تەنها پارەی کاش بدات، بەڵکو
نیازی وایە گابرێل خیسۆس لە مامەڵەکەدا بەکاربهێنێت.
پێشتر سەرچاوە جیاوازەکان باسیان لەوە دەکرد
گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ بۆ یانە لەندەنیەکە بڕی 50 ملیۆن پاوەندی تێدەچێت، بەڵام
بەهۆی خواستی خانمە پیرەکە بۆ گواستنەوەی گابیرێل خیسۆسی بەڕازیلی نرخەکە لەسەر
گەنەرز کەمتر دەکەوێت.
فیچاخێس باسی لەوەشکردووە، مانگی داهاتوو لە
میانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا ئاڵوگۆڕەکە ئەنجامدەدرێت.
جێگەی باسە، خیسۆس لەم
وەرزە بەشداری لە 11 یاری پریمەرلیگ کردووە لەگەڵ ئارسناڵ هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی
نییە، لەلایەکی تریشەوە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤلاهۆڤیچ لەگەڵ یۆڤانتۆس کە هاوینی
2026 بەسەردەچێت هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەخۆیەوە نەبینیووە.