مەرموش دەچێتە یانەیەکی ئینگلیزی

AM:08:52:14/12/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتی دەیەوێت عومەر مەرموش بگوازێتەوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هێرشبردنی یانەکەی.

یانەی مانچستەر سیتی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی عومەر مارمووشی یاریزانی میسری ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت دەربڕی، دوای ئەوەی بە ئاستە سەرنجڕاکێشەکەی لەگەڵ تیپەکەی لەم وەرزەدا سەرنجی هەموانی ڕاکێشا و بەتایبەت یانەکانی لیڤەرپوول، بایرن میونشن، بەرشەلۆنە، کریستاڵ پاڵاس، ئارسناڵ و مانچستەر یونایتد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس پیت ئۆرۆرک لە فوتبۆڵ ئینسایدەرئاماژەی بەوەشکرد یانەی فرانکفۆرتی ئەڵمانی لە مانگی یەکدا دەرگای کراوەیە بۆ فرۆشتنی عومەر مەرمووش، بەڵام بە نرخی 60 ملیۆن یۆرۆ.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە مەرمووش پێی باشە بچێتە یانەیەکی گەورەی ئەوروپی کە بتوانێت ڕکابەری لەسەر نازناوەکان بکات و لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات، جگە لەوەش دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی کە دەرفەتی بەشداریکردنی بەردەوامی هەیە.

هه مان سه ڕچاوه دووپاتی کرده وه که سه ڕنجی مان سیتی ڕووی له مارموشی ته مه ن 25 ساڵ کردووه ، به هۆی نه بوونی بژارده ی هێرشبردن له دوای فرۆشتنی جولیان ئه لڤارێز بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید له دوایین ماوه ی گواستنه وه ی هاویندا.

مارموش لە هاوینی 2023 دوای ڕۆیشتنی لە یانەی ڤۆڵفسبۆرگ بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە فرانکفۆرتەوە کرد، گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی 2027 بەردەوام دەبێت.