PM:03:35:10/12/2024
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر
یونایتد دەرگا بەڕوی هەر یانەیەکدا دەکاتەوە کە دەیانەوێت راشفۆرد بگوازنەوە.
رۆژنامەی
زەسەنی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد دەیانەوێت لە
ئێستاوە دەست بکەن بەو هەنگاوانەی رۆبن ئامۆریمی راهێنەری نوێ دایناوە و یەکەم
کاریشیان فرۆشتنی مارکۆس راشفۆردە.
سەرچاوەکە
باسی لەوەکردووە لە مانگی یەکدا هەر یانەیەک بیەوێت دەتوانێت گرێبەست پیشکەشی مانچستەر
یونایتد بکات و راشفۆرد بگوازێتەوە.
ئەستێرە
ئینگلیزییەکە لەماوەکانی رابردوودا لەگەڵ یانەکەی ئاستی بەرێژەیەکی بەرچاو
دابەزیوە و رێژەی تووش بوون بە پێکانیشی تادێت زیاتر دەبێت.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە گرێبەستی مارکۆس راشفۆرد لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و یاریزانەکە
دەتوانێت مانەوە لە یانەکەی هەڵبژێرێت تاوەکوو کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، بەڵام
بەهۆی ئەوەی هێشتا تەمەنی کەمە و لە رابردوودا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە ئەگەر
زۆرە گرێبەستی باشی پێشکەش بکرێت.
ئەستێرە
ئینگلیزییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی شەیتانە سوورەکان بەشداری 425 یاری کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی 138 گۆڵ و 67 ئەسیست تۆماربکات.