PM:03:01:10/12/2024
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ
ئەگەر گراڤنبێڵ بفرۆشێت راستەوخۆ هەوڵی گواستنەوە دی یۆنگ دەدات لە بەرشەلۆنە.
پێگەی ئیڵ
ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی لیڤەرپوڵ ئامادەن لەساتی هاتنی گرێبەستێکی باش
بۆ ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەکەیان گرافنبێل راستەوخۆ گفتوگۆی لەبارەوە بکەن.
سەرچاوەکە
باسی لەوەکردووە ئامانجی لیڤەرپوڵ لەم کارەی گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگە لە یانەی
بەرشەلۆنە چونکە دەیانەوێت بارودۆخی ئەو یاریزانە بقۆزنەوە و بەپارەی فرۆشتنی گرافنبێرگ
ئەستێرە هۆڵەندییەکە بگوازنەوە.
فرێنکی دی
یۆنگ گرێبەستەکەی لەگەڵ بلەوگرانا لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو
ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوە ماوەکەی، بەڵام پێدەچێت یانە
کەتەلۆنییەکە لە هاویندا دەستبەرداری ببن چونکە ئاستی بەهۆی زۆری پێکانەوە دابەزیوە
و لەهەمان کاتدا کاسادۆ وەک جێگرەوەیەکی گونجاوی تاوەکوو ئێستا دەرکەوتووە.
ئەستێرە
هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 225 یاری کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی 18 گۆڵ و 22 ئەسیست تۆماربکات و بەکۆی گشتی کاروانی وەرزشی ئاستێکی باش
پێشکەش بکات.