رۆناڵدۆ دەچێتە ئەهلی؟

PM:01:30:10/12/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرێوبەری گەنجینەی یانەی ئەهلی رایگەیاند لە ئێستادا هیچ ئەگەرێک نییە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ رۆناڵدۆ واژۆ بکەین.

خالد مورتەجی بەڕێوبەری گەنجینەی یانەی ئەهلی ئەگەری گرێبەستی یانەی یانەکەی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی کاپتنی یانەی نەسڕ سعودی ئاشکرا کرد، پیش دەستپێکردنی جامی جیهانی یانەکان لە ساڵی داهاتوودا.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەهلی بەشداری لە مۆندیالی یانەکانی ساڵی 2025دەکات، وەک بەشێک لە تیپەکانی کۆمەڵەی یەکەمی گروپەکانی پاڵەوانێتییەکە، کە بریتین لە پاڵمێراسی بەڕازیلی و ئینتەر میامی ئەمریکی و پۆرتۆی پورتوگالی.

خالد مورتەجی سەبارەت بە گواستنەوەی رۆناڵدۆ لە وەڵامی پرسیاری پێگەیەکی عەرەبی وتی گومان لەوە ناکرێ کریستیانۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ بەڵام لە ئێستادا هیچ دەنگۆیەک لە یانەکەماندا نییە سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی.

مورتەجی لەدرێژەی قسەکانیدا وتیشی راهێنەر داوای هەر یاریزانێک بکات وەک دەستەی کارگێری یانەکە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی گرێبەستی پێشکەش بکەین، بەبێ بیرکردنەوەی لەوەی ئەو یاریزانە کێیە بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ کەسێک لە یانەکەدا باسی گواستنەوەی رۆناڵدۆی نەکردووە.