PM:12:36:10/12/2024
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاڵمەر بەهۆی
ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ چێڵسی پێشکەشی دەکات سەرنجی یانەی ریاڵ مەدریدی بۆ خۆی راکێشاوە.
رۆژنامەی
فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوام
بەدوای ئەو ئەستێرانەدا دەگەرێت کە بە تەمەنێکی کەم توانیوییانە ئاستێکی بەرز
پێشکەش بکەن.
سەرچاوەکە
باسی لەوەکردووە لەناو دەستەی کارگێری یانەی شاهانەدا باسی ئەگەری چۆنیەتی هەوڵدان
بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ کۆڵ پاڵمەر تاوتیۆکراوە.
رۆژنامەکانی
ئیسپانیا باسی ئەگەری رۆشتنی رۆدریگۆ گۆوس و ئاردا گولەر دەکەن لە هاوینی
داهاتوودا، لەئەگەری رۆشتنی ئەم دوو یاریزانە ئەوا مێرێنگی بەجدی بیر لە
گواستنەوەی ئەستێرەکەی بلوز دەکاتەوە.
پاڵمەر لە
رابردوودا لە ژێر سەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا لە مان سیتی ئاستێکی باشی پیشکەشنەکردوو
و نەیتوانی ببێتە یاریزانێکی گرنگی پلانەکانی ئەو یانەیە، بەڵام لە چێڵسی ماوەی
دوو وەرزە ئاستێکی زۆرنایاب پێشکەش دەکات، سەرنجی هەموانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
ئەستێرە
ئینگلیزییەکە لەگەڵ بلوز بەشداری 62 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 36 گۆڵ و
21 ئەسیست تۆماربکات.