AM:11:41:10/12/2024
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ و
مانچستەر یونایتد و چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ دەدەن لە یانەی یۆڤانتۆس.
دەیلی مەیل
بڵاوی کردووەتەوە لە ئینگلتەرا جەنگ لەسەر ئەستێرەیەکی خولی ئیتاڵی دروستبووە و سێ
یانەی بەهێزی ئەو خولە ئارەزووی گواستنەوەی ڤلاهۆڤیج دەکەن.
سەرچاوەکە
باسی لەوەکردووە ئارسناڵ لەسەرداوای میکێل ئارتێتا بەدوای هێرشبەرێکی هێڵی
پیشەوەدا دەگەرێت، بۆئەم مەبەستە ڤلاهۆڤیجیان وەک باشترین بژاردە داناوە.
لەهەمان کاتدا
مانچستەر یونایتد بەسەرکردایەتی راهێنەری نوێ دەیانەوێت کۆمەڵێک گرێبەستی باش
ئەنجام بدەن لەسەرجەم هێڵەکانی یاریگا، بۆ
پێگەی هێرشبردنیش ئەستێرەکەی یۆڤاتۆسیان دیاریکردووە.
لەهەمان کاتدا
چێڵسی و مارێسکا بەهۆی خواستی یاریزانەکەوە بۆ یاریکردن لە پریمەرلیگ ئامادەییان
نیشانداوە گریىەستی فەرمی پیشکەش بکەن.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە یۆڤانتۆس ئامادەنییە دەستبەرداری ئەستێرەکەی ببێت، بەڵام لە کاتێکدا
گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە ناچاردەبێت رێگە بەرۆشتنی بدات، چونکە گرێبەستەکەی لە
حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت نایەوێت لە داهاتوودا بە خۆرای یانەکەیان
بەجێبهێڵێت.
ڤلاهۆڤیچ
لەگەڵ خانمە پیرەکە بەشداری 118 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 50 گۆڵ و 11
ئەسیست تۆماربکات.