ئەستێرەیەک چێڵسی جێدەهێڵێت

PM:07:47:24/11/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نکونکو رازی نییە بە خولەکەکانی یاریکردنی و دەیەوێت ریزەکانی چێڵسی جێبهێڵێت.

ماڵپەڕی زە ​​ئەتلەتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، کریستۆفر نکونکو هێرشبەری فەرەنسی و یانەی چێڵسی بەو ژمارە خولەکە ڕازی نییە کە ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەر پێی دەبەخشێت.

دوپاتیشیکردەوە، نکونکو بە شێوەیەکی شەخسی هیچ گلەییەکی لە یانەکەی نەکردووە سەبارەت بە پێگەی ئێستای، هەروەها هەوڵی وروژاندنی هیچ کێشەیەک لەگەڵ ڕاهێنەرەکەش نادات.

دوپاتیکردەوە، هێرشبەرە فەرەنسیەکە پیشەگەرانە مامەڵە دەکات و دەیەوێت لە ئەگەری بەردەوامبوون بەو شێوازە لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی قسە بکات و لە هاوینی داهاتوو ریزەکانی بلوز جێبهێڵێت.

نکونکو تەمەنی 27 ساڵە و لەگەڵ چێڵسی بەشداری لە 32 یاریدا کردووە و 13 گۆڵ و ئەسیستێکی هەیە، نرخیشی بە گوێرەی ترانسفێرمارکێت 65 ملیۆن یۆرۆیە.

بیلال کاکە