PM:10:00:24/11/2024
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە تاکە گۆڵێکی
لۆکاکۆ شکستی بە رۆما هێنا و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی.
لە یارییەکانی هەفتەی 13یەمی خولی ئیتاڵیا،
ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری رۆمای کرد.
لە تایمی یەکەم سەرەڕای ئەوەی یانەی خاوەن
یاریگا باشتر بوون بەڵام هیچ گۆڵێکیان پێ تۆمارنەکرا و ئەو تایمە بە سپێتی کۆتایی
پێهات.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 53 رۆمیلۆ لۆکاکۆ بە
گۆڵێک ناپۆلی پێشخست و تا کۆتاییش یارییەکە بەو ئەنجامە مایەوە و ناپۆلی بردنەوەیەکی
گرنگی تۆمارکرد و گەڕایەوە یەکەمی ریزبەندی بە 29 خاڵ، رۆماش تەنیا 13 خاڵی هەیە
لە پلەی 12یەم.