PM:05:16:24/11/2024
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دێل پیرۆ بەنیازە
خۆی بۆ گەورەترین پۆستی وەرزشی داهاتووی ئیتاڵیا هەڵبژێرێت.
بڕیارە لە سێی
مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا
ئەنجامبدرێت دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی ئێستای ئەو یەکێتیەکە.
رۆژنامەکان
بڵاویانکردووەتەوە، ئەلیساندرۆ دێل پیرۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و
یانەی یۆڤانتۆس بە نیازە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەربژێر
بکات.
ئاماژەیان
بەوەشداوە، دێل پیرۆ کە تەمەنی 50 ساڵە و نازناوی مۆندیالی 2006ی لەگەڵ هەڵبژاردەی
وڵاتەکەی بەدەستهێناوە ئەگەری زۆرە کە ببێتە براوە بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا
کاریگەری زۆری لە دۆزینەوەی یاریزانی بەهرەمەند لە وڵاتەکەیدا هەبووە.
دەشڵێت، ئەو
یاریزانە هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت و بڕیارە لە چوارشەممەی داهاتوودا بە فەرمی
کاندیدبوونی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکە رابگەیەنێت لە کاتێکدا هێشتا گراڤینیای
سەرۆکی ئێستا دڵنیایی نەداوە لەوەی کە جارێکیتر خۆی هەڵدەبژێرێتەوە یان نا.
لاگازێتا
رونیکردووەتەوە، بۆ ئەوەی ببیتە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا پێویستە رێژەی لە
سەدا 51ی دەنگەکان بەدەستبهێنیت کە پێکهاتوون لە 276 ئەندام و نوێنەرانی یانەکان و
راهێنەر و ناوبژیوانان.
خ . ک