عومەر مەرموش نەیتوانی ریکۆردی میسی تێپەرێنێت

PM:12:40:24/11/2024

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عومەر مەرموش نەیتوانی ڕیکۆردی میسی تێپەرێنێت و ببێتە یەکەم یاریزانی لە تۆپی پێدا چوار یاری لەسەریەک گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ تۆماربکات.

هیواکانی عومەر مەرموشی میسری، ئەستێرەی یانەی فرانکفۆرتی ئەڵمانی، بۆ تێپەڕاندنی ژمارەی پێوانەیی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، کاپتنی تیپی ئینتەر میامی، لەناوچوو.

مەرموش بەشداری سەرکەوتنی ئینتراخت فرانکفۆرت لەسەر حیسابی ڤێردەربریمەن لە کێبڕکێی هەفتەی 11ی بۆندسلیگا.

ئەوەی جێگەی سەرنجبوو عومەر لە یارییەکەی ئینتراخت فرانکفۆرت بەرامبەر ڤێردەر بریمەن نەیتوانی گۆڵێکی دیکە بەلێدانی راستەوخۆ تۆماربکات، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نەتوانێت ریکۆردی میسی بەتەواوی تێپەرێنێت کە ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە بەهاوبەشی لەگەڵ مەرموش سێ یاری لەسەریەک گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمارکردووە.

لە سێ یاریی رابردووی یانەکەی عومەر مەرموش سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ، بەرامبەر بۆخوم لە خولی ئەڵمانی، سلاڤیا پراگ و دواتر شتوتگارت بەمەش ریکۆردەی میسی یەکسانکردبووە، بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتوونەبوو لە تۆمارکردنی بەناوی خۆیەوە، ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ لیۆنێل میسی هەریەکەیان خاوەنی سێ گۆڵی لەسەریەکن بە لێدانی راستەخۆ.