PM:01:20:24/11/2024
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ
رایگەیاند بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل خۆی کاندید دەکات.
رۆناڵدۆی بەڕازیلی دووپاتی کردەوە لە
هەڵبژاردنەکانی داهاتووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی خۆی بۆ سەرۆکایەتی
هەڵدەبژێرێت، کە ئێستا تۆپی پێی وڵاتەکەی بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت.
رۆناڵدۆ نازاریۆ ئەفسانەی تۆپی پێی
بەڕازیلی لە لیدوانێکی کە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاوکردووەتەوە، لەبارەی
دەنگۆی خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل وتی بەڵێ، من
ساڵانێکی زۆرە دەڵێم، دەمەوێت ببمە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، بەڵام
چاوەڕێی کاتێکی گونجاو دەکەم، چونکە هەست دەکەم ئامادەم، تۆپی پێی وڵاتەکەم
پێویستی بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی هەیە، هێشتا کاتی هەڵبژاردەکان دیار نییە، بۆیە
من ئێستا خۆم بەربژێر نەکردووە.
لەهەمان کاتدا رۆناڵدۆی دیاردە وتیشی من
لەوەتەی یاریزانم ئەمە خەونی منە، هەمیشە هاوڕێیەکانم لە سەردەمی یاریزانیەتیدا
پێیان دەگوتم سەرۆک، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل بە دۆخێکی ناسەقامگیردا
تێدەپەڕێت، پێویستە کاتی هەڵبژاردن دیاریی بکرێت، من چاوەڕێی کاتێکی گونجاو دەکەم
و هەست دەکەم لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەم.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەستێرەکەی پێشووی
بەرازیل لەبارەی ئەگەری دەستنیشانکردنی گواردیۆلا بە راهێنەری هەڵبژاردەکە لەدوای بوونی
بەسەرۆک، وتی جارێ با بزانین چی روودەدات،
بیرۆکە و پلانی جیاوازم هەیە بەڵام جارێک کاتەکە گونجاو نییە بۆ ئەم قسانە.