AM:09:29:24/11/2024
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بە
سۆلارییان راگەیاندووە ئامادەبێت لە ساتی ئەنجامی خراپی ئەنچیلۆتی راستەوخۆ
دەکرێتەوە راهێنەری یانەکە.
یانەی ریاڵ مەدرید شوێنگرەوەی کارلۆ
ئانچێلۆتی دیاریکردووە و پێشتر لەو بارەیەوە ئاگەداریانکردووەتەوە بۆ هەر
پێشهاتێکی لەناکاو.
یانە شاهانەکە پێچەوانەی وەرزی
رابردوو، ئەم وەرزە سەرەرای هێنانی مباپێ بەڵام زۆر بە خراپی دەرکەوتوون لە
یارییەکانی لالیگا و چامیۆنزلیگیش، ئەوە جگە لە شکستە قورسەکەیان لەنێو یاریگای
خۆیان لەسەردەستی بەرشەلۆنە.
ئەگەرچی لە ماوەی رابردوودا چابی
ئالۆنسۆ وەک جێگرەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەبینرا بۆ پۆستەکە، بەڵام رێلیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە
سۆلاری دەبێتە شوینگرەوەی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە ریاڵ
مەدرید، پاش شکستی میلان سۆلارییان ئاگادرکردووەتەوە خۆی ئامادەبکات بەڵام بردنەوەی
یاری ئۆساسۆنا وای لە بەرپرسانی یانەکە کردووە دەرفەت بدەنەوە بە ئەنچیلۆتی.
سۆلاری لە رابردوودا راهێنەریایەتی
یانەی شاهانەی کردووە لە ساڵی 2018 لە شوێنی جولیان لۆپیتیگی دەستبەکاربووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە هێنانەوەی
سۆلاری بۆ چارەسەرێکی خێرا و کاتییە و لە ناوەڕاستی وەرزەکەوە تا کۆتایی وەرزەکە
ئەرکەکە وەردەگرێت.