PM:12:19:21/11/2024
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانیای دەبلیو دەبلیو ئی دەیەوێت مایک تایسۆن بانگێشتی یارییەکانی
زۆرانبازی پیشەگەرانە بکات.
سەرەڕای دۆڕانە قورسەکەی مایک تایسۆن بەرامبەر جەیک پاول، بەڵام بانگەشەی
توندی میدیایی و پێشوازی باشی ئەم شەڕە لەلایەن بینەرانەوە، وایکردووە کۆمپانیای بەناوبانگی
دەبلیو دەبلیو ئی ئارەزووی بەکارهێنانی مایک بکات لە یارییەکانی
زۆرانبازی پیشەگەرانە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن سەرچاوەکانی نزیک لە کۆمپانیای دەبلیو دەبلیو ئیەوە بڵاوکراونەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە تایسۆن ڕووبەڕووی لۆگان پاول دەبێتەوە،
برا بچووکەکەی جەیک پاول کە لە یارییەکانی زۆرانبازی پیشەگەرانەدا کاردەکات، لە ڕێسڵ
مەنیا.
بێگومان ئەمە یەکەم ئەزموونی تایسۆن نابێت لە یارییەکانی زۆرانبازیدا، بەو
پێیەی پێشتر لە ساڵی 2010 لە شەڕێکی فەرمیدا بەشداری کردووە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، دوای دۆڕانی مایک بەرامبەر جەیک لە شەڕەکەی هەینیدا، لۆگان
پاول بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ڕاگەیاندووە: من تایسۆنم زۆر خۆشدەوێت، شەڕێکی نایابی
ئەنجامدا.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئارەزووی شەڕکردن لەگەڵ تایسۆن دەکات لە
یارییەکی زۆرانبازی، پاول سەری لەقاند و وتی: ئەگەر رووشبدات پێموایە پێویستی بە
پارەکە هەیە و پێموانییە بیەوێت شەڕم لەگەڵ بکات.