AM:11:25:21/11/2024
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆدری پێوایە میسی باشترین یاریزانی مێژووە و رۆناڵدۆشی لە ناوچەی سزا بەى
ترسناک ناوبرد.
ڕۆدری کە بەم دواییە خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا لەسەر حسابی ڤینیسیۆس
جونیۆر لە چاوپێکەوتنێکی نوێییدا ستایشی لیۆنێل مێسی کرد و بە باشتر لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی
دانا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا ڕۆناڵدۆ باشترە یان مێسی، وتی:
بێ گومان لای من لیۆ مێسی باشترین یاریزانی هەموو سەردەمێکە، من لە بەرامبەری یاریم
کردووە، کە تۆپی لە پێیە هەست دەکەیت مەترسی دێت، کاتێک ڕووبەڕووی دەبوومەوە هەوڵم
دەدا تۆپەکەی لێ وەربگرم، بەڵام وەک ئەوەی من نەبم دوور دەکەوتەوە.
هەروەها باسی لە جیاوازی نێوان لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کرد،
لەوبارەیەشەوە وتی: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەبێ هیچ بەهرەیەکی سروشتی
توانی ڕکابەری لیۆنێل مێسی بکات، بەڵام وەک یاریزانێک کە ڕووبەڕووی هەردووکیان
بوومەتەوە، جیاوازیەکە دەزانم، بەرامبەر کریستیانۆ ئێمە نەماندەویست لەناو ناوچەی
سزا بێت چونکە لەوێ کوشندە بوو، بەڵام بەرامبەر مێسی تۆپەکەی دەبردە هەر شوێنێکی یاریگا،
مەترسیدار بوو.