AM:09:45:21/11/2024
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی توانای چوار یاریزانی بۆ گەڕاوتەوە بۆ یاری داهاتووی یەکێکی
لە دیارترین گەڕاوەکانیش دی برۆینە.
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی تواناكانی چوار لە ئەستێرەكانی پێش
یاریی لووتكەی هەفتەی داهاتووی بەرامبەر تۆتنهام لە یارییەکانی پریمەرلیک بۆ
گەڕایەوە.
تیپەکەی پیپ کە چوار یاری رابردووی لەسەر یەک دۆڕاندووە، لە ئێستادا
بەگەڕانەوەی چوار ئەستێرەی خۆی ئامادە دوکات بۆ روبەڕووبوونەوەی تیپیەکەی
پۆستیکۆگلۆ، دەیەوێت لە پاش پشووە نێودەوڵەتییەکان کۆتایی بەو دۆخە کارەساتبارەی
یانەکە بهێنێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، مانچستەر سیتی تواناكانی
هەریەك لە یاریزانان كێڤن دی برۆین، جۆن ستۆنز، جاک گرێلیش و مانویێل ئاكانجی بۆ
گەڕاوەتەوە و سەرجەمیشیان گەڕاونەتەوە راهێنانەكان.
مان سیتی بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی
دووەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە، روبەڕوی
سپێرز دەبێتەوە لە یاری داهاتوویان کە یانەکە 16 خاڵی هەیە و لە پلەی 10یەمی
خولەکە دێت.