PM:11:50:20/11/2024
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام تانەی لە بڕیاری راگرتنی بێنتاکۆر داوە و داوای کردووە ئەو سزایە کەم بکرێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە راگەیەندراوێکدا سزادانی رۆدریگۆ بێنتاکۆری ئۆرۆگوایی و یاریزانی تۆتنهامیدا بە راگرتنی بۆ ماوەی حەوت یاری و پێبژاردنی 100 هەزار پاوەند بەهۆی ئەوەی لێدوانی بەرامبەر مین سۆن بەکارهێناوە لە چاوپێکەوتنێکدا و وەک سوکایەتیەک بۆ سەر ئەو یاریزانە لێکدانەوەی بۆ کراوە.
لە بەرامبەردا یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی رایانگەیاند، بە فەرمی تانەیان لە بڕیاری راگرتنی بێنتاکۆر داوە و داوایان کردووە سزاکەی سەر ئەو یاریزانە کەم بکرێتەوە چونکە زیادەڕەوی لەو سزایەدا هەیە.
یانەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو سزادانە قبوڵ ناکەن چونکە زۆر توندە و شایستەی ئەوە نییە کە بەرامبەری بکرێت چونکە لە دوای لێدوانەکەی داوای لێبوردنی کردووە و مەبەستەکەی روون کردووەتەوە، تا ئەو کاتەی وەڵامی تانەکەیان دەدرێتەوە یاریزانە ئۆرۆگواییەکەیان پابەند دەبێت بە سزاکەوە و لە یارییەکان بەشداری پێناکەن.
خ . ک