PM:11:07:20/11/2024
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی یۆڤانتۆس دوای حەوت ساڵ جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی چیک دەدات بۆ ریزەکانی.
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی حەوت ساڵ پێش ئێستا و لە هاوینی 2017ەدا هەوڵێکی زۆریدا لە پێناو ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ پاتریک چیک کە ئەو کاتە یاریزانی یانەی رۆمای ئیتاڵی بووە.
لە نویترین پێشهاتدا، رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کارگێڕی خانمە پیرەکە جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی هەمان یاریزان دەدەن لە پێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنیاندا.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، ئامانجی یۆڤانتۆس ئەوەیە لە مانگی یەکی داهاتوودا و لە مێرکاتۆی زستانەدا ئەو یاریزانە پەلکێش بکەن لەسەر داوای تیاگۆ مۆتای راهێنەری یانەکەیان بە شێوازی خواستن.
دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ تاکە هێرشبەری یانە ئیتاڵیەکەیە و میلێکیش پێکانی درێژخایەنی هەیە، ئەگەری گواستنەوەی چیک زۆرە .
هێرشبەرە چیکیەکە لەم وەرزەدا بەشداری 14 یاری بایەر لیڤەرکوزنی کردووە لەسەرجەم خولەکاندا کە بەشێکی زۆریان لە تایمی دووەمدا بووە، چوار گۆڵ و یەک ئەسیستی تۆمارکردووە.
خ . ک