PM:10:21:20/11/2024
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە لە پێناو بردنەوەی نازناو پەیوەندی بە نەسڕەوە کردووە و هەموو کاتێکیش بەوپەڕی توانایەوە یاری دەکات.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی لە نوێترین لێدوانیدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسێک نییە کە حەزی لەوە بێت ئامۆژگاری بکرێت بەڵکو دەیەوێت کردار و کاردانەوەکانی بنەمای کار کردنی بێت.
رۆناڵدۆ رایگەیاند، هەموو کاتێک سەیری ئەوە بکە کە بەدەستتهێناوە و دواتر بڕیار بدە بە مێشک و ئەزمونت، لە کۆتاییشدا رێبازی خۆت بگرە بەر و بەردەوامبە لە ئامانجەکانت.
کریستیانۆ وتی، من لێرەم لە خولی سعودیە لە پێناو بردنەوەی یارییەکان و بەدەستهێنانی نازناوەکان بۆ یانەی نەسڕ، جگە لەوەش باشترکردنی ئاستی یانەکەم و پەرەپێدان بە خولی سعودیە، تامەزرۆم بۆ بردنەوە و بەدەستهێنانی ئامانجەکانم ئەوەش هۆکاری راکێشانی من بوو بۆ سعودیە، خەڵکی ئەم وڵاتە حەزیان بە دۆستایەتیە و منیش ئەو هەڵوێستەم خۆشدەوێت.
وتیشی، هەمووان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە من تەنها لە پێناو پارەی زۆر هاتومەتە سعودیە بەڵام ئەوە لە بیرکردنەوەی مندا نییە، تا ئێستاش پڕم لە بەپەرۆشی و بە تەواوی توانای جەستەییمەوە ئامادەم بۆ یاریکردن، ئەو کاتەی خەڵک گومانیان لە کریستیانۆ هەیە من بە سوپرایز دەگەڕێمەوە لەبەرئەوە پێش روداوەکان مەکەون.
خ . ک