مۆرینیۆ پێشوازی لە کڕینی ئیکاردی دەکات

AM:09:05:26/07/2021

964 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆرینیۆ پێشوازی لە گواستنەوەى ئیکاردی دەکات و یانەکەى دەیەوێت بەرەو ئۆڵۆمپیکۆ پەلکێشی بکات.

ڕۆژنامەى ڕیپوبلیکا بڵاویکردەوە، جۆزێ مۆرینیۆی ڕاھێنەری یانەى ڕۆمای ئیتاڵێ پێشوازی لە برێاری بەرپرسانی یانەکەى دەکات بۆ گواستنەوەى ماورۆ ئیکاردی هێرشبەرى پاریس سان جێرمان بۆ ئۆڵۆمپیکۆ.

Mauro Icardi completes move from Inter Milan to Paris Saint-Germain | Football News | Sky Sports

لەو بارەیەوە واندا نارای بەڕێوەبەرو هاوسەری ئیکاردی ئاشکرایکرد، گورگەکان دەیانەوێت ئیکاردی بە شێوەى خواستن بۆ وەرزێک و ئەگەری کڕینەوەى بە 40 ملیۆن یۆرۆ لە کۆتایی وەرزدا، یان خواستنی بۆ دوو وەرز و کڕینەوەى ناچاری پەلکێشی یانەکەیان بکەن و لە ئێستاشدا دیراسەى داواکەى ڕۆما دەکەن.

Report: Icardi Can't Block PSG From Signing Him Permanently at the End of His Loan From Inter Milan - PSG Talk

ئیکاردی گرێبەستەکەى لەگەڵ پاریسدا تا 2024 بەردەوامە، بەڵام بەهۆی زۆری پیکانەوەکان و کێشەى جەستەیی یانە پاریسیەکە دەیەوێت لە میرکاتۆی ئێستادا دەستبەرداری بێت.