دۆریڤاڵ باسی ڤینی و نەیمار دەکات

PM:02:42:20/11/2024

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دۆریڤاڵ جۆنیۆر رایگەیاند بەرامبەر ئۆرۆگوای تووشی قورسی بوونەوە و ستایشی یاریزانەکانی دەکات.

پاش یەکسانبوونی هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای دۆریڤاڵ جۆنیۆری راهێنەری هەڵبژاردەکە ئەوەی راگەیاند ئاستی یاریزانەکانی زۆرباشبووە و بەرامبەر تیپێکی باش خاڵێکیان بەدەستهێناوە.

لەدرێژەی قسەکانیدا وتی هەموومان چاوەروانی گەرانەوەی نەیمار دەکەین بۆ هەڵبژاردەکەمان و ئەو یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە.

دۆریڤاڵ وتیشی ڤینیسۆس جۆنیۆر یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و دڵنیام دەگەرێتەوە بۆ گۆڵ تۆمارکردن لەگەڵ وڵاتەکەی.

دۆریڤاڵ جۆنیۆر سەبارەت بە گفتوگۆی لەگەڵ مارسیلۆ بێڵسای راهێنەری ئۆرۆگوای ئەوەی ئاشکراکرد، بێڵسا زۆرسەرسمابووە بە شێوازی یاریکردنی هەڵبژاردەی بەرازیل و ستایشی ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی کردووە.

لە کۆتاییدا راهێنەرەکەی سامبا ئەوەی راگەیاند پێویستە لە یارییەکانی داهاتوو هەوڵی بردنەوەی سەرجەم یارییەکان بدەین بۆئەوەی بەبێ کێشە سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی مسۆگەر بکەین.