بەرشەلۆنە گرێبەستی دوو یاریزانی نوێ دەکاتەوە

PM:01:13:20/11/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بەتەواوی نزیکبووەتەوە لە نوێ کردنەوەی ماوەی گرێبەستی گاڤی و پێدری.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ڕایگەیاند، بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەنگاوێک لە نوێکردنەوەی گرێبەستی هەر دوو یاریزانی یانەکەی گاڤی و پێدری دوورە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو دوو یاریزانە لە باشترین و گرنگترین یاریزانانی بلەوگرانا دادەنرێن و داهاتووی تیپەکەش لە دەستی ئەم دوو ئەستێرەیەدا دەبیندرێن، هەربۆیە کارگێری یانەکە هەوڵی درێژکردنەوەی گرێبەستەکانیان دەدا بۆ ماوەیەکی درێژ.

گرێبەستەکەی گاڤی و پێدری لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت و ئامانجی لاپۆرتا نوێ کردنەوەی ماوەکەیەتی بۆچەند ساڵێکتر و لەهەمان کاتدا بەرشەلۆنە دەیەوێت بەم هەنگاوەیان ئەو دوو یاریزانەیان لە ڕۆشتن بپارێزن.

لەهەمان کاتدا ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە ڕەنگە بەرشەلۆنە پێش کۆتایی ئەمساڵ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو دووانە ڕابگەیەنێت و پاشان کاربکات بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی لامین یاماڵ.