PM:02:04:20/11/2024
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تاکە راهێنەر
پێرێز متمانەی پێیەتی بۆئەوەی ببێتە جێگرەوەی ئەنچیلۆتی چابی ئەلۆنسۆیە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ،
ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی باسی لەوە کرد ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن
بە شوێنگرەوەی پەسەندکراو دادەنرێت لای فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید
بۆ شوێنگرتنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە
کردووە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە تاڕادەیەکی زۆر ڕیال مەدرید
جێدەهێڵێت، بۆیە کارگێری یانەکە بەدوای جێگرەوەی ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵییەدا دەگەڕێن.
چابی ئەلۆنسۆ
ئاستێکی نایابی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن نیشان دەدات دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو
نازناوی خولی ئەڵمانیای بەدەستهێنا بەبێ شکست، جگە لەوەی جامی ئەڵمانیای بەهەمان شێوە
بردەوە.
ڕۆژنامەنووسە
بەناوبانگەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێرێز پێی وایە ئەلۆنسۆ هەموو تواناکانی هەیە بۆ سەرکردایەتیکردنی
ئەستێرەکانی مێرێنگێ، بەو پێیەی ستایلی یاریکردنی سەردەمیانەیە و لەهەمان کاتدا راهێنەرێکی
گەنجە و باشتر لە یاریزانەکانی یانەکە تێدەگات.