PM:05:01:20/11/2024
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی نزیکە لە
نوێکردنەوەی گرێبەستی گواردیۆلا و سەرجەم بەڵگەنامەکان پەسەندکراون.
پیپ گواردیۆلای
راهێنەری مانچستەر سیتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو
دەبێت و تا ئەم ساتە بە فەرمی نوێی نەکردووەتەوە، لە ماوەی رابردووشدا ناوی بە
چەند شوێنێکی جیاوازەوە بەستراوەتەوە کە یەکێکیان هەڵبژاردەی بەرازیلە.
لە نوێترین
پێشهاتدا، فابریزیۆ رۆمانۆی پەیامنێری سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، بەرپرسانی مانچستەر
سیتی بە ڕێژەیەکی زۆر نزیکبوونەتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی گواردیۆلای راهێنەری
یانەکەیان.
فابریزیۆ ئاماژەی
بەوەداوە، سەرجەم بەڵگەنامەکان ئامادەن بۆ مانەوەی راهێنەرە ئیسپانیەکە لە یانەکەی
شاری مانچستەر و سەرجەمیشیان پەسەندکراون لەلایەن ئەو راهێنەرە و ستافەکەیەوە.
دەشڵێت، گریبەستە
نوێیەکەی گواردیۆلا لەگەڵ مانچستەر سیتی تا هاوینی ساڵی 2026ە لەگەڵ بژاردەی
دریژکردنەوەی بۆ وەرزێکیتر تا هاوینی 2027 ریكکەوتنیش لەسەر ئەو بابەتە کراوە.
گواردیۆلا لە
2016ەوە راهێنەرایەتی مانچستەر سیتی وەرگرتووە و 18 نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە
کە شەش نازناویان پریمەر لیگە و نازناوێکیشیان چامپیۆنز لیگە کە یەکەمجار بووە لە
مێژووی یانەکەدا ئەو نازناوە بەدەستبهێنێت.
خ . ک