PM:01:49:16/11/2024
48 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ماستەرز ئەلکاراز بە زڤیرێڤ دۆڕا و ماڵئاواییکرد، کاسپەر رودیش گەیشتە قۆناغی
داهاتوو.
لە کۆتا جەولەی
قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ماستەرز، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر کارلۆس
ئەلکارازی ئیسپانی یاریکرد.
لە کۆمەڵەی
یەکەمدا، هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێی یەکتریان کرد و بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە
سوودی زڤیرێڤ کۆتاییهات.
لە کۆمەڵەی دووەمدا
هەرچەندە ئەلکاراز هەوڵی یەکسانکردنەوەیدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەو کۆمەڵەیەش
بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی زڤیرێڤ کۆتاییهات، سەرەنجام یاریەکەی بە دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە و بۆ رووبەرووبونەوەی تایلۆر فرێتز گەیشتە قۆناغی چارەکی
کۆتایی، ئەلکارازیش ماڵئاواییکرد.
لە یاریەکی تریشدا،
کاسپەر روودی نەرویجی رووبەڕووی ئەندریە رۆبلێڤ بووەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر
کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا و بۆ رووبەڕووبونەوەی یانیک سینەر گەیشتە
قۆناغی داهاتوو.
خ ، ک