جامی ماستەرز.. ئەلکاراز و زڤێرڤ بردیانەوە

AM:10:33:14/11/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ماستەرز ئەلکاراز و زڤێرڤ بردنەوەیان بەسەر روبلێڤ و کاسپەر رود بەدەستهێنا.

یارییەکانی جامی ماستەرز بۆ تێنسی سەرزەوی پیاوان درێژەی هەیە و لە یارییەکی دیکەی قۆناغی کۆمەڵەکان و لە کۆمەڵی دووەمدا کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی رووبەڕووی ئەندریە روبلێڤی رووسی بوەوە.

یاریی نێوان ئەو دوو ئەستێرەیە رکابەرییەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی و ئەلکاراز توانی بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام بردنەوە بەدەستبهێنێت، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ و شەش بە حەوت بوون.

لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵەش ئەلیکساندەر زڤێرڤی ئەڵمانی و کاسپەر رودی نەرویجی بەرامبەر یەکتر یارییان کرد، یارییەکەش بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئەستێرە ئەڵمانیەکە کۆتاییهات.

دوای ئەو ئەنجامانە زڤێرڤ بە کۆکردنەوەی دوو خاڵ پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی دووەمی گرتووە و کاسپەر رود و ئەلکاراز بە خاڵێک لە پلەی دووەم و سێیەمن.

بیلا کاکە