AM:08:32:12/11/2024
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ماستەرز
زڤیرێڤ بردنەوەی بەسەر رۆبلێڤ بەدەستهێنا و ئەلکاراز بە روود دۆڕا.
لە درێژەی
یارییەکانی جامی ماستەرز و لە کۆمەڵەی دووەمدا، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی
بەرامبەر ئەندریە رۆبلێڤی روسی یاریکرد.
بە درێژایی یاریەکە
زڤیرێڤ ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و سەرەنجام بە یاریەکەی بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر بردەوە، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە چوار گێم بوون.
لە هەمان کۆمەڵە،
کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی رووبەڕووی کاسپەر روودی نەرویجی بووەوە و لە ئەنجامێکی
چاوەڕوان نەکراودا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند.
هەریەکە لە زڤیرێڤ
و کاسپەر روود بە کۆکردنەوەی یەک خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی دووەمدان،
ئەلکاراز و رۆبلێڤ پلەکانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.
خ . ک