مارێسکا: یاریزانەکانم نیشانیاندا چەنێک پیشەگەرن

AM:11:18:08/11/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارێسکای ستایشی یاریزانەکانی کرد و جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە ئینزۆ کێشەی نییە.

پاش بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر نووا، ئینزۆ مارێسکای راهێنەری تۆتنهام راگەیاند، یاریزانەکانی نیشانیاندا چەندێک پیشەگەر و جددین، خۆشحاڵە کە راهێنەرایەتیان دەکات، ئەو ئاستەشیان پەیامێک بووە بۆ هەمووان.

وتیشی: دەبێت جددی بین، هەرگیز ئاسان نییە بەم شێوەیە یاری بکەین، تۆپی پێ پڕە لە سوپرایز و ئەگەر لە ڕووی دەروونییەوە ئامادە نەبوویت، دەکرێت خاڵ لەدەست بدەیت بەرامبەر هەر تیپێک بێت.

راهێنەرەکە گۆرانکاریپێکردنی ئینزۆشی پاش کۆتایی هاتنی تایمی یەکەم بە کارێکی ئاسای و تاکتیکی ناوبرد و رەتیکردەوە یاریزانەکە هیچ کێشەیەکی هەبووبێت.

سەبارەت بە ڕێزگرتن لە تیپی بەرامبەر و شێوازی یاریکردنی تیپەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە پێنج خولەکی سەرەتادا هەلێکیان پێدان، باشترین ڕێگا بۆ ڕێزگرتن لێیان ئەوەیە کە بە کەم سەیریان نەکەیت، تۆپی پێ پڕە لە سوپرایزی لەو جۆرە.