PM:11:38:04/11/2024
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆما دەیەویت لامپارد بکاتە راهێنەری یانەکەیان بەمەبەستی باشترکردنی ئەنجامی یانەکە.
فرانک لامپارد هەلێکی راهێنەرایەتیکردنی لە خولی ئیتاڵیەوە بۆ هاتووەتەپێش و بەربژێرێکی سەرەکی بۆ راهێنەرایەتی رۆمای ئیتاڵی دادەندرێت.
کاروانی راهێنەرایەتی فرانک لە 2018 لەگەڵ یانەی دێربی کاونتی چامپیۆنشیپی وڵاتەکەی دەستیپێکرد پێش ئەوەی ئەزموونەکەی بگوازێتەوە بۆ چێڵسی لە ساڵێک دوای ئەوە.
راهێنەرە ئیمگلیزییەکە لەگەڵ بلووز تا ساڵی 2021 مایەوە و پاشان روویکردە ئیڤەرتۆن و لەوێش تا 2023 مایەوە.
دیارترین ئەنجامەکانیشی لەو کاروانەدا گەشتنی بوو بە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لەگەڵ چێڵسی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، لامپارد وەک بژاردەیەکی گرنگ دەرکەوتووە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیکردنی یانەی رۆما.
گورگەکانی رۆما لەژێر سەرپەرشتی ئیڤان یوریچی یوگوسلاڤی بە یەکێک لە خراپترین ماوەکانی خۆیاندا تێپەڕدەبێت، بەجۆرێک لە دواین 11 هەفتەی خولی ئیتاڵی تەنها 13 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی 11 دێن، دەیانەوێت بەدیارکردنی فرانک لامپارد وەک راهێنەر ئەنجامەکانیان باشتربکەن.