گواردیۆلا باسی ئامامجەکانیان دەکات لەم وەرزەدا

PM:09:47:04/11/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رایگەیاند هەوڵی تەواو دەدەین لەم وەرزەدا ڕکابەری بردنەوەی سەرجەم نازناوەکان بکەین.

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی راهێنەری مانجستەر سیتی لە لێدوانێکیدا پیش ڕووبەڕووبونەوەی لیشبۆنە لە چامپیۆنزلیگ ئاماژەی بەوەکردووە، لەم وەرزەدا ڕووبەرووی ئاستەنگی گەورەتر دەبێنەوە و تەنانەت لە پریمەرلیگ ژمارەیەکی خاڵی کەمتر بەدەست دەهێنین.

پیپ وتیشی یاریزانی گرنگ و کاریگەرمان تووشی پێکانبووە و بێگومان کاریگەری گەورەمان لەسەردروست دەکات، بەڵام هەوڵی تەواوەتی دەدەین بتوانین جێگەیان بڕبکەینەوە.

لەدرێژەی قسەکانیدا راهێنەرە ئیسپانییەکە وتی ئامانجەکانمان نەگۆراوە و بەهەمان شێوەی ساڵانی رابردوو هەوڵی بردنەوەی سەرجەم نازناوەکان دەدەین.

لەهەمان کاتدا گواردیۆلا ئەوەی ئاشکراکرد سپۆرتینگ یانەیەکی باشە و لە خولی پورتوگالی ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن یارییەکی قورس چاوەڕوانیان دەکات.

لە کۆتاییدا پیپ باسی لەوە کرد بەهۆی گۆڕینی شێوازی خولەکانە یاریزانی زۆر تووشی پێکان دەبێت بەڵام پێویستە لەگەڵ پێکانەکان خۆمان ڕابێنین.