PM:10:25:04/11/2024
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام و
یۆڤانتۆس دەیانەوێت ئیندریک بگوازنەوە ریزەکانیان و لە ئێستاوە چاودێری دەکەن.
تۆری ریلیڤیۆی
ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە یانە گەورەکانی ئەوروپا بەتایبەت یوڤانتۆسی ئیتاڵی و
تۆتنهامی ئینگلیزی دەیانەوێت بارودۆخی ئیندریک لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بقۆزنەوە و
بەخواستن ئەو یاریزانە بگوازنەوە.
سەرچاوەکە
ئەوەی ئاشکراکردووە یوڤانتۆس و تیاگۆ مۆتا سەرسامن بە ئاستی یاریزانەکە، باش
دەزانن ئیندریک سەڕەڕای تەمەنی بەڵام یاریزانێکە خاوەن توانایەکی باشە.
لەهەمان کاتدا
تۆتنهامیش چاودێری بارودۆخەکە دەکات و باش دەزانێت ئەگەر ئەو لاوە بەرازیلییە بگوازننەوە
بەشێکی کێشەکانی هێڵی پێشەوەیان چارەسەردەبێت.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە ئەو دوویانە دەزانن ریاڵ مەدرید بەشێوەیەکی هەمیشەی دەستبەرداری ئیندریک
نابێت، هەربۆیە دەیانەوێت لەگواستنەوەی زستانەدا بەشێوەی خواستن یاریزانەکە
بگوازنەوە.
ئەستێرە
بەرازیلییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری نۆ یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی
دوو گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات، بەڵام بەهۆی پێنەدانی دەرفەتی زۆری یاریکردن
نەیتوانیوە ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش بکات.