لەچامپیۆنزلیگی ئاسیا.. هیلال بردنەوەی بەدەستهێنا

PM:11:01:04/11/2024

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا هیلال بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ئیستقلال تەهرانی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا هیلال لە یاریگایی خۆیدا میوانداری ئیستقلالی کرد.

لە گێمی یەکەمدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان بە یارییەکە کرد بەڵام خاوەن ماڵ لە خولەکی 15 لەرێگەی میترۆڤیجەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 33 کاتێک ڕینان لودی بە ئەسیستێکی جوان گۆڵی دووەمی بۆ میترۆڤیچ دروستکردوو هیلال بەدووگۆڵ پێشکەوت.

سەرئەنجام گێمی یەکەم بەم ئەنجامە و بە دووگۆڵ بێ وەڵام لە بەرژەوەندی هیلالی سعودی کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا ئیستقلال بە ئومێدی گەرانەوەی ئەنجامی یارییەکە هاتە ناو یاریگا بەڵام سەرکەوتوونەبوو لە تۆمارکردنی هیچ گۆڵیک.

لەهەمان کاتدا و لەخولەکی 74 ئەلیکساندەر میترۆڤیچ گەرایەوە بۆسەر گۆڵی تیپی میوان و گۆڵی سێیەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بەم سێ گۆڵەی میترۆڤیچ لەبەرژەوەندی هیلال کۆتایی هات و یانە سعودییەکە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 12 خاڵ لەپلەی یەکەمی کۆمەڵەکەدایە و ئیستقلالیش بە سێ خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.

لەلایەکی ترەوە لەهەمان پاڵەوانێتیدا ئەهلی سعودی میوانداری شورتەی عێراقی کردوو بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی پێهێنا.