PM:01:58:21/12/2024
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاساس رایگەیاند ئامادەن بۆ دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە
هەرچەندە کۆمەڵێک یاریزانیان لەگەڵدا نابێت.
خیسۆس کاساس پێش رووبەروبونەوەی هەڵبژاردەی یەمەن لە
یارییەکانی جامی کەنداو رایگەیاند باش دەزانم گەلی عێراق چەند دڵخۆش دەبن بە
سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەیان و ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین لە ئاست متمانەی هاندەرانی
هەڵبژاردەکەدا بین.
راهێنەرە ئیسپانییەکە وتیشی پێشبینیکردن بۆبردنەوەی
نازناوەکە زۆرقورسە بەڵام هەڵبژاردەکانی قەتەر و سعودییە لەم دوایانەدا ئاستێکی
باش پێشکەش دەکەن و بەهەمان شێوە بەحرەین و عومان گەشەی باشیان کردووە.
وتیشی راستە کۆمەڵێک یاریزانمان ناتوانن بەشدارای بکەن و
بەهۆی رێگری یانەکانیان و یاخود پێکانەوە بەڵام بەباشی ئامادەن بۆ دەستپێکی
پاڵەوانێتییەکە.
کاساس ئەوەشی راگەیاند سەیری کۆتا دوو یاری یەمەنی کردووەتەوە
و خاڵی بەهێزیان لە ناوەراستی یاریگادا و پێویستە هەوڵ بدەن یارییەکی باشیان
بەرامبەر ئەنجام بدەین، دڵنیایە یارییەکی قورس چاوەروانیان دەکات.
لە کۆتایدا وتی بەرای من باڵای بەرز کاریگەری لەسەر
لێدانی سەر و ئاستی یاریزان دروست ناکات، میسی باڵای کەمبوو کەچی باشترین یاریزانی
جیهانە بەهەمان شێوەیە کارلۆس پیۆڵ بەباڵایەکی کەمەوە سەرلێدەرێکی زۆرباشبوو.