ڤینیسیۆس بیر لە بردنەوەی خەڵاتێکی تر دەکاتەوە

PM:01:24:21/12/2024

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس لە ئێستادا سەرقاڵی وەرگرتنی پشووە و بیریش لە بردنەوەی خەڵاتێکی نوێ دەکاتەوە.

تۆڕی ریلیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری بەرازیلی و یانەی ریاڵ مەدرید دوای وەرگرتنی رەزامەندی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر پشووی وەرگرتووە.

ڤینیسیۆس بەهۆی ئەوەی لە یاری رابردوودا بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ کارتی زەردی وەرگرت و بەهۆی کەڵەکە بوونی کارە زەردەکانیەوە بەشداری دوایین یاری یانەکەی لە ساڵی 2024دا ناکات بەرامبەر سیڤییە لە خولی ئیسپانیا.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، هێرشبەرە بەرازیلیەکە بەشداری راهێنانەکانی هەینی یانەکەی نەکرد و لە نزیکترین کاتدا گەشتی شاری میامی ئەمریکا دەکات بەمەبەستی بەسەربردنی پشووەکانی لەو شارە.

رونیشیکردووەتەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی کە ڤینیسیۆس پێش سەرجەم یاریزانەکانی تر پشوو وەربگرێت چونکە بەشداری ئەم یارییە ناکات.

ریلیڤیۆ دەڵێت، دەبێت ئەو یاریزانە لە 30 ئەم مانگەدا بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی و لە 31ی مانگدا بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان بکاتەوە کە هاندەرانیش بینەری دەبن لە یاریگادا.

ئەو تۆرە دوپاتیکردووەتەوە، ئەگەریشی زۆرە کە ڤینیسیۆس لە 27ی ئەم مانگەدا گەشتی دوبەی بکات بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی گلۆب سۆکەر و دەیەوێت خەڵاتێکی تریش بۆ خۆی زیادبکات لە ساڵی 2024دا.

خ . ک