PM:02:52:21/12/2024
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید
چاودێری ڤان دایک دەکات و خوێندنەوەش بۆ ئەگەری گواستنەوەی دەکات لە هاوینی
داهاتوودا.
ڤێرجیل ڤان دایکی
هۆڵەندی و بەرگریکاری لیڤەرپوڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا
تەواو دەبێت و تا ئەم ساتەش نوێیەنکردووەتەوە و داهاتووی نادیارە.
لە ئێستاشدا یانەی
ریاڵ مەدرید بەدەست خراپی هێڵی بەرگرییەوە دەناڵێنێت و چەند یاریزانێکی کردووەتە
ئامانج تا لەسەر داوای کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر بیانگوازێتەوە.
پێگەی فوتبۆڵ
ترانسفێری بەڕیتانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا
چاودێری بارودۆخی ڤان دایک لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەکەن.
پێگەکە ئاماژەی
بەوەداوە، کارگێڕی یانەی شاهانە خوێندنەوەیان بۆ ئەگەری ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ
بەرگریکارە هۆڵەندییەکە کردووە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا.
رونیشیکردووەتەوە، یانە
ئیسپانیەکە بە نیازن ئۆفەریک پێشکەشی ڤان دایک بکەن تا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە
بکات و دڵنیان لەوەی کە ئەو یاریزانە هێشتا توانایەکی زۆری هەیە و دەتوانێت خزمەت
بە یانەکەیان بکات.
خ . ک