ئالابا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریکردن

PM:02:22:21/12/2024

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئالابا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریکردن و ئەنچیلۆتیش دڵخۆش دەبێت بە بەهێزبونەوەی هێڵی بەرگری.

داڤید ئالابای نەمساوی و بەرگریکاری ریاڵ مەدرید ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بەهۆی تووشبوونی بە پیکانێکی قورس و ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە یاریکردن دوورکەوتووەتەوە لە کاتێکدا یانەکەشی بەهۆی نەبوونی بەرگریکاری پێویست دەناڵێنێت دوای پێکانی هەریەکە لە دانی کارڤاخاڵ و ئیدێر میلیتاو.

تۆڕی ریلیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشت دوای ئەوەی کە گەڕانەوەی ئالابا بۆ یاریگاکان نزیکبووەتەوە.

تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، بەرگریکارە نەمساوییەکە بە رێژەیەکی زۆر لە سەرەتای مانگی داهاتوودا ئامادەدەبێت بۆ یاریکردن دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوودا بە بی کێشە راهێنانەکانی ئەنجامداوە.

رونیشیکردووەتەوە، پزیشکەکانی یانەی شاهانە بەردەوام چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن و دڵنیان لەوەی کە بە شێوەیەکی زۆر باش دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن کە ئەوەش هاوشێوەی گرێبەستێکی نوێ دەبێت بۆ یانەکەیان و بەشێک لە کێشەکانی هێڵی بەرگری چارەسەر دەکات.

خ . ک